هودا پار لە بینگۆل گردبوونەوەی "پشتگری لە تۆفانی ئەقسا" ئامادە دەکات

رەفیق ئالپایا بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای بینگۆل راگەیاند کە لە ١٠ی تشرینی دووەم لە بینگۆل گردبوونەوەی "پشتگری لە تۆفانی ئەقسا" ئامادە دەکەن.
هودا پار لە پارێزگای بینگۆل ١١ی تشرینی دووەم رۆژی یەکشەممە لە مەیدانی پێش مزگەوتی گەورەی بیگنۆل گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا ئامادە دەکات.
رەفیق ئالپایا بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای بینگۆل سەبارەت بە گردبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو جەختی لەوە کرد کە هەموو ئەو کەسانەی دەڵێن من مرۆڤم دەبێت دژایەتی ئەم وەحشیەتە بکەن و ئەوان بۆ پشتگری لە براکانی فەلەستینی و غەززەیی گردبوونەوەیەک ئامادە دەکەن.
رەفیق ئالپایا بانگێشتی تەواوی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە گردبوونەوەکە بکەن و وتی، "هەموو ئەو کەسانەی خاوەن ویجدانن دەبێت ناڕەزایەتی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکانی کە رژێمی داگیرکەر ئەنجام دەدەن نیشان بدەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.